بە ناوی نوێنەرایەتی گشتی كۆمەڵەی خویًندكارانی كوردستان (لە كۆلێجی تەكنیكی تەندروستی) سوپاس و پێزانینمان ئاڕاستەی بەڕێز (پ.ی.د.ئالان فریدون علی امین) سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی دەكەین، بەرامبەر ئەو خزمەتە بەرچاوانەی كە بەڕێزیان پێشكەش بە كەمپی كۆلێجە تەكنیكییەكانی چوار چرایان كردووەو بۆتە مایەی دڵخۆشی خوێندكارانمان و بەرەو پێشچوونی زانكۆكەمان. لێرەوە بە پێویستی دەزانم كە ئاماژە بەوە بكەم كە بەڕێز سەرۆكی زانكۆ هەمیشە پاڵپشتی داواكارییەكانمان بووە، كە دواین داواكاریشمان لە ئەستۆ گرتنی وێنەی دەرچوونی خوێندكاران بوو كە بە خۆشحاڵییەوە رەزامەند بوون، دووبارە دەستخۆشی لێ دەكەین و هیوادارین نمونەیان زۆر بێت بۆ بەرەو پێشچوونی زیاتری زانكۆكەمان. |
TCH Events >









