له‌رۆژی (2018/1/15)ه‌وه خوێندكارانی كۆلێجی ته‌كنیكی ته‌ندروستی سه‌ر به زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی، ده‌ستیان كردووه به ئه‌نجامدانی پشكنینی پزیشكی بۆ دیاریی كردنی رێژه‌ی چهوییهكانی خوێن (Cholestrol,Triglyceride) بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ده‌یانه‌وێت ئه‌م جۆره پشكنینه ئه‌نجامبده‌ن. ئه‌مه‌ش به مه‌به‌ستی دڵنیا بوون له ئاستی زیادو كه‌می ئه‌و چه‌وریانه له خوێنی به‌شداربووه‌كاندا، بۆ ئه‌وه‌ی پێشوه‌خته بتوانن پارێزگاری له ته‌ندروستییان بكه‌ن، ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌ش ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك به‌رده‌وام ده‌بێت و له‌كۆتاییشدا سه‌رجه‌م داتا به‌ده‌ستهاتووه‌كان به شێوه‌یه‌كی زانستی له لایه‌ن ئهكادیمیانی كۆلێجمانهوه شیكاری زانستییانه‌ی بۆ ده‌كرێت و له توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستیدا ده‌خرێته‌ڕوو. |
TCH Events >





















