رۆژی سێ شه‌ممه (2017/11/14) به بۆنه‌ی رۆژی جیهانی شه‌كره‌وه، كۆلیجی ته‌كنیكی ته‌ندروستی سه‌ر به زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی چه‌ند چالاكییه‌كی زانستی به‌و بۆنه‌یه‌وه ئه‌نجامدا. سه‌ره‌تا سه‌عات (9:30) سیمینارێك ده‌رباره‌ی نه‌خۆشی شه‌كره‌و نیشانه‌و خۆپاراستن و چاره‌سه‌ره‌كانی له‌لایه‌ن به‌ڕێز (د.بورهان تاهر) مامۆستای كۆلێجی ته‌كنیكی ته‌ندروستییه‌وه پێشكه‌شكرا، دواتر له‌لایه‌ن خوێندكارانی كۆلێجیهوه چه‌ند چالاكییه‌كی پراكتیكی بۆ دیاری كردنی رێژه‌ی شه‌كری خوێنی چه‌ندین ئاماده‌بوو ئه‌نجامدرا و به شێوه‌یه‌كی زانستیانه پشكنینی نه‌خۆشییه‌كه‌یان ده‌كرد و رێنمایی پێویستیان ده‌دا به ئاماده‌بووان و له‌داهاتووشدا ئه‌و داتایانه‌ی له ئه‌نجامی ئه‌و پشكنینانه‌ی كه خوێندكاره‌كان ئه‌نجامیانداوه به شێوه‌یه‌كی زانستی دهخهبنهڕوو. |
TCH Events >








