TCH Events‎ > ‎

خوێندكارانی كۆلێجمان كاره‌ زانستییه‌كانیان پراكتیزه‌ ده‌كه‌ن

posted Mar 3, 2019, 1:56 AM by Media TCh

له‌ چوار چێوه‌ی كارو چالاكییه‌ زانستییه‌كانیاندا گرووپی (Bright in the darkness) گرووپێكی چالاكن له‌ كۆمه‌ڵێك خوێندكاری كۆلێجی ته‌كنیكی ته‌ندروستی پێكهاتوون، به‌رده‌وام له‌ هه‌وڵدان بۆ براكتیزه‌ كردنی ئه‌و زانست و زانیاریانه‌ی كه‌ له‌لایه‌ن مامۆستا به‌ڕێزه‌كانی كۆلێجه‌وه‌ پێیان ده‌به‌خشرێت.

بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش گرووپی ناوبراو سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی شۆڕشیان كردووه‌ بۆ زیاتر ده‌وڵه‌مه‌ند كردنی كاره‌ زانستییه‌كانیان، به‌ناو كۆلێجه‌وه‌ ده‌ستخۆشیان لێ ده‌كه‌ین و هیوادارین نمونه‌یان زۆر بێت و ئێمه‌ش به‌رده‌وام پشتیوانیان ده‌بین.

راگه‌یاندنی كۆلێجی ته‌كنیكی ته‌ندروستی
























Comments