posted Sep 24, 2018, 3:22 AM by Media TCh
ڤاكسین مادده‌یه‌كی دژه میكرۆبی ئاماده‌كراوه به‌كارده‌هێنرێت بۆ رێگری كردن له تووشبوونی مرۆڤه‌كان به میكرۆبه جیاواز جیاوازه‌كان و هه‌ندێك جاریش ئه‌مجۆره ڤاكسینه یاخود كوتانانه به‌كارده‌هێنرێت بۆ رێگری كردن له تووشبوون به هه‌ندێك جۆری تایبه‌تی شێرپه‌نجه. له‌كاتی به‌كارهێنانی ئه‌مجۆره كوتانانهدا پێویسته دایكان و باوكان ئه‌م كاریگه‌رییه لاوه‌كییانه له‌به‌رچاو بگرن: 1-له‌وانه‌یه ببێته هۆی به‌رز بوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی له‌شی كوتراوهكهو زۆرجاریش له‌رزینی له‌گه‌ڵدا ده‌بێت. 2-دروستبوونی هه‌ستیاری (حه‌ساسیه‌ت) له شوێنی لێدانی ده‌رزییه‌كه ئه‌گه‌ر ده‌رزی به‌كارهاتبوو، له‌وانه‌یه هه‌ندێك جاریش ئه‌و كوتانانهی كه له‌رێگه‌ی ده‌میشه‌وه ده‌درێن به كه‌سه‌كان جۆرێك له هه‌ستیاری دروست بكه‌ن. شایه‌نی باسه ئه‌مجۆره كاریگه‌ره لاوه‌كیانه به پێی جۆری كوتانه‌كه‌ش ده‌گۆڕێت، مه‌رج نییه له‌هه‌موو كه‌سێكدا ئه‌م كاریگه‌رییه لاوه‌كییانه ده‌ربكه‌ون، به‌ڵام له‌كاتی ده‌ركه‌وتنی نیشانه‌كاندا كه به شێوه‌یه‌كی گشتی چه‌ند خوله‌كێك یان چه‌ند سه‌عاتێك دوای وه‌رگرتنی كوتانه‌كه كاریگه‌رییه‌كان ده‌رده‌كه‌وێت، له‌و كاته‌دا پێویسته نه‌خۆشه‌كه بۆ ماوه‌یه‌ك پاڵبكه‌وێت و پشوو بدات و شله‌مه‌نی و خواردنی ته‌ندروست بخوات تاوه‌كو كاریگه‌رییه‌كانی نامێنێت. راگه‌یاندنی كۆلێجی ته‌كنیكی ته‌ندروستی
|
|