TCH Events‎ > ‎

هۆكاره‌ سه‌ره‌كییه‌كانی شێرپه‌نجه‌ چین؟

posted Apr 1, 2018, 2:38 AM by Media TCh
شێرپه‌نجه‌ یه‌كێكه‌ له‌ نه‌خۆشییه‌ باوو ترسناكه‌كانی سه‌رده‌م له‌ جیهاندا كه‌ به‌ پێی سه‌رچاوه‌ زانستییه‌كان له‌ماوه‌ی دوو ده‌یه‌ی رابردوودا رێژه‌كه‌ی به‌ (50-70%) له‌ به‌رزبوونه‌وه‌دایه‌ و به‌ دووه‌م هۆكاری مردن له‌جیهاندا داده‌نرێت كه‌ به‌ پێی توێژینه‌وه‌ زانستییه‌كان ته‌نها له‌ ساڵی (2015) نزیكه‌ی (8) ملیۆن و نیو به‌هۆی شێرپه‌نجه‌ جۆراو جۆره‌كان گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

ئه‌م رێژه‌یه‌ش به‌ زۆری له‌ وڵاته‌ هه‌ژار نشین و مامناوه‌نده‌كاندا رووده‌دات له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م وڵاتانه‌ ناتوانن چاره‌سه‌ری تایبه‌ت به‌شێرپه‌نجه‌ جیاوازه‌كان دابین بكه‌ن و له‌ تواناشیاندا نیه‌ توێژینه‌وه‌ی زانستی بایه‌خدار له‌سه‌ر شێرپه‌نجه‌ جیاوازه‌كان ئه‌نجام بده‌ن به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ وڵاته‌ پێشكه‌وتووه‌كاندا.
به‌ پێی زۆربه‌ی توێژنه‌وه‌ زانستییه‌كانی بواری شێرپه‌نجه‌ ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ نزیكه‌ی (90-95%) هۆكاری دروستبوونی شێرپه‌نجه‌ جیاوازه‌كان هۆكاری ژینگه‌یین كه‌ مه‌به‌ستیش لێیان خواردنی ناته‌ندروست و جگه‌ره‌كێشان و خواردنه‌وه‌ كحولییه‌كان و قه‌ڵه‌وی و توشبوون به‌ هه‌ندێ میكرۆبی تایبه‌تمه‌ند كه‌ هۆكاری سه‌ره‌كین بۆ دروستبوونی شێرپه‌نجهی جۆراو جۆر‌.
جگه‌ له‌هۆكاره‌ ژینگه‌ییه‌كان رێژه‌ی (5-10%)ی هۆكاری بۆماوه‌ییه‌ ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌یه‌ ئه‌گه‌ر هاتوو جینێكی نه‌خۆش له‌ باواندا‌ هه‌بێت ره‌نگه‌ هه‌مان جینه‌ نه‌خۆشه‌كه‌ش بگوێزرێته‌وه‌ بۆ وه‌چه‌كان و تووشی ئه‌و شێرپه‌نجه‌یان بكات كه‌ باوانیان هه‌یانبووه‌، بۆ نمونه‌ هه‌ندێك شێرپه‌نجه‌ی (مه‌مك، پرۆستات، گورچیله‌، رژێنه‌كان، سییه‌كان...هتد) له‌و شێرپه‌نجانه‌ن كه‌ به‌رێژه‌ی جیاواز جیاواز هۆكاری جینی به‌رپرسن تیایاندا.

راگه‌یاندنی كۆلێجی ته‌كنیكی ته‌ندروستی





Comments