په‌ستانی خوێن بریتییه له هێزی پاڵنانی خوێن به‌ناو موولولهكاندا بۆ ئه‌و خوێنه‌ی كه له‌دڵه‌وه ئاڕاسته‌ی موولوله‌كان ده‌كرێت، كه رێژه ئاساییه‌كه‌ی له كه‌سێكی ئاسایی‌دا (80-120mm-Hg) جیوه‌یه. هۆكاره‌كانی به‌رزه په‌ستانی خوێن ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ن: 1-جگه‌ره كێشان. 2-قه‌ڵه‌وی یان كێشی زیاد له پێویست. 3-كه‌می جوڵه‌و وه‌رزش نه‌كردن. 4-خواردنی شتی سوێر و چه‌ور. 5-زیاد له پێویست به‌كارهێنانی مادده كهولییه‌كان. 6-قه‌له‌قی و رارایی. 7-به‌ساڵاچوون. 8-هۆكاره بۆماوه‌ییه‌كان. 9-هه‌ندێك نه‌خۆشی درێژخایه‌نی گورچیله و رژێنه‌كان (غوده). 10-زۆرجار په‌ستانی خوێن له خانمانی دووگیاندا به‌رز ده‌بێته‌وه. 11-به‌كارهێنانی هه‌ندێك چاره‌سه‌ری رێگری كردن له دروست كردنی منداڵ. راگه‌یاندنی كۆلێجی ته‌كنیكی ته‌ندروستی
|