ئاگاداری ده‌رچووانی پۆلی (12)ی بنه‌ڕه‌تی به‌شی زانستی و سه‌رجه‌م ئه‌و كارمه‌نده ته‌ندروستییانه‌ی كه هه‌ڵگری دبلۆمی ته‌كنیكی/په‌یمانگه‌ن ده‌كه‌ین، كه خوازیاری خوێندنن له‌كۆلێجی ته‌كنیكی ته‌ندروستی سلێمانی/ئێواران، له‌كاتی وه‌رگرتنی فۆرمی خوێندن ره‌چاوی ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه بكه‌ن: 1-ره‌چاوی ته‌مه‌ن و ساڵی ده‌رچوون ناكرێت. 2-بۆ ده‌رچووانی په‌یمانگه ده‌بێت كۆنمره‌یان له (60) كه‌متر نه‌بێت. 3-بۆ ده‌رچووانی (12)ی زانستی ده‌بێت كۆنمره‌یان له (65) كه‌متر نه‌بێت. 4-ده‌رچووانی ئه‌مساڵ و ساڵانی پێشووی خوێندنگاكان و په‌یمانگه ته‌كنیكییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عیراقیش ده‌توانن داواكاری پێشكه‌ش بكه‌ن بۆ خوێندن له كۆلێجه‌كه‌مان. 5-ده‌رچووانی هه‌رسێ به‌شی كۆلێجه‌كه‌مان ( شیكاری نه‌خۆشییه‌كان، ته‌كنیكی بێهۆشكاری، ته‌ندروستی كۆمه‌ڵ) له‌كۆتاییدا بڕوانامه‌ی بهكالۆرۆسیان پێده‌ده‌رێت و له‌داهاتووشدا ده‌توانن درێژه به‌خوێندنی ماسته‌ر و دكتۆرا بده‌ن له كۆلێجه‌كه‌مان به پێی پسپۆری خۆیان. 6-ده‌رچووانی به‌شه‌كانی (شكاری نه‌خۆشییه‌كان و به‌شی ده‌رمانسازی) له په‌یمانگه ته‌كنیكییه‌كان له به‌شی شیكاری نه‌خۆشییه‌كانی كۆلێجمان وه‌رده‌گیرێنه‌وه. 7-ده‌رچووانی به‌شه‌كانی (ته‌ندروستی كۆمه‌ڵ، پاراستنی ددان، په‌رستاری ددان، تیشك، په‌رستاری، ژنان و مناڵبوون، چاره‌سه‌ری سروشتی) له به‌شی ته‌ندروستی و كۆمه‌ڵی كۆلێجمان وه‌رده‌گیرێنه‌وه. 8-ده‌رچووانی به‌شی سڕكردنی په‌یمانگه‌كان له به‌شی ته‌كنیكی بیهۆشكاری كۆلێجه‌كه‌مان وه‌رده‌گیرێنه‌وه. 9-كرێی خوێندنی ئێواران بۆ هه‌رسێ به‌شی (شیكاری نه‌خۆشییه‌كان، ته‌كنیكی بێهۆشكاری، ته‌ندروستی كۆمه‌ڵ) بڕی (دوو ملیۆن و پێنج سه‌د هه‌زار دیناری عیراقیه). 10-كرێی خوێندنی پارالێڵ بڕی (3) ملیۆن دیناری عیراقی ده‌بێت. راگه‌یاندنی كۆلێجی ته‌كنیكی ته‌ندروستی |