له‌درێژه‌ی كاره زانستی و ئه‌كادیمییه‌كانی كۆلێجی ته‌كنیكی ته‌ندروستی سه‌ر به‌زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و بۆ زیاتر به‌ره‌و پێشچوونی زانست و ئاشنا بوونی كارمه‌ندانی ته‌ندروستی به بواره جیاجیاكانی ته‌ندروستی به‌تایبه‌ت زانستی تاقیگه، رۆژی (2017/10/1) له‌هۆڵی كۆنفرانسی كه‌مپی كۆلێجه ته‌كنیكییه‌كانی سه‌ر به‌زانكۆمان و به‌ئاماده‌بووانی به‌ڕێزان (پ.ی.د.محمد بابهكرمینه-راگری كۆلێجی ته‌كنیكی ته‌ندروستی و هاوژین عوسمان سه‌رۆكی لقی سلێمانی سه‌ندیكای كارمه‌ندانی ته‌ندروستی و ئاوات ابوبكر حمه‌امین ئه‌ندامی لقی سلێمانی سهندیكاو لێپرسراوی به‌شی تاقیگه‌كان) و له‌سه‌ر داوای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی و سه‌ندیكای كارمه‌ندانی ته‌ندروستی، خولێكی تری زانستی به‌ناوی (خولی زانستی بۆ كارمه‌ندانی ته‌ندروستی) ده‌ستیپێكرد كه بۆ ماوه‌ی (6) مانگ به‌رده‌وام ده‌بێت. خوله‌كه‌ش بۆ كارمه‌ندانی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌و له‌كۆتایی خوله‌كه‌شدا بڕوانامه‌ی به‌شداربوون ده‌به‌خشرێته ده‌رچووان. |
TCH Events >








