TCH Events‎ > ‎

كۆبوونه‌وه‌ی مامۆستایانی كۆلێج

posted Oct 10, 2017, 1:54 AM by Media TCh   [ updated Oct 10, 2017, 2:54 AM ]

رۆژی سێ شه‌ممه‌ (2017/10/10) له‌هۆڵی سیمیناری كه‌مپی كۆلێجه‌ ته‌كنیكییه‌كان و به‌ ئاماده‌بوونی به‌ڕێز (د.محمد بابه‌كر مینه‌-راگری كۆلێجی ته‌كنیكی ته‌ندروستی) و د.ماردین عوسمان یاریده‌ده‌ری راگر و سه‌رۆك به‌ش و بڕیارده‌ره‌كان و سه‌رجه‌م مامۆستایانی به‌ڕێزی كۆلێج، كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجامدرا.
ئه‌مه‌ش به‌مه‌به‌ستی تاووتوێ كردنی ره‌وشی خوێندن و به‌ره‌و پێش بردنی ئاستی زانستی كۆلێج و پێشكه‌ش كردنی زانستی تازه‌ به‌ خوێندكاره‌ ئازیزه‌كانی كۆلێج بۆ ساڵی خوێندنی (2017-2018).

راگه‌یاندنی كۆلێجی ته‌كنیكی ته‌ندروستی










Comments