ئاو پێكهاته‌یه‌كی گرنگی له‌شی مرۆڤه كه رۆڵێكی زۆر گرنگی هه‌یه له زینده چالاكییه‌كانی له‌شی مرۆڤدا، به‌شێكی زۆری له‌شی مرۆش پێكده‌هێنێت و گرنگترین سووده‌كانیشی ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ن: سوده‌كانی خواردنه‌وه‌ی ئاویش ئه‌مانه‌ن: 1-خواردنه‌وه‌ی چه‌ند په‌رداخێك ئاو پێش خواردن، كاریگه‌ری زۆری ده‌بێت له‌سه‌ر كه‌مخۆری، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات خواردن كه‌م بخۆیت و كێشی له‌شت دابه‌زێنی. 2-ئاو گرنگی گه‌وره‌ی هه‌یه له تواندنه‌وه‌ی چه‌وری له‌ش و سووتاندنی كالۆری، كه ئه‌مانه‌ش هۆكاری قه‌ڵه‌وین و له ئه‌نجامدا كێش داده‌به‌زێت. 3- ئه‌و خواردنانه‌ی كه ریشاڵین به خواردنه‌وه‌ی ئاو شی ده‌بنه‌وه و رێگر ده‌بێ له گرتنی رێخۆڵه‌كان و وشكی دیوی ناوه‌وه‌ی گه‌ده و ریخۆڵه‌كان ناهێڵێ. 4-خواردنه‌وه‌ی ئاو، رۆڵی به‌هێز ده‌گێڕێت له پاراستنی رووخساری پێست و هێشتنه‌وه‌ی به‌جوانی. 5-ئاو خواردنه‌وه، كاریگه‌ری مه‌زنی هه‌یه، له‌سه‌ر هاوسه‌نگی رێژه‌ی خوێكان له‌له‌شدا و رێگرتن له نیشتنی خوێ له گورچیله و میزه‌ڕۆ. 6- رێكخستن و هاوسه‌نگی گه‌رمی له‌ش، له رێی ئاو خواردنه‌وه دێته‌دی. 7-زۆر خواردنه‌وه‌ی ئاو خه‌ست بوونه‌وه‌ی خوێن كه‌مده‌كاته‌وه‌و وشك بوونه‌وه‌ی ناو دهمناهێڵێت به‌تایبه‌ت له‌و كه‌سانه‌ی كه نه‌خۆشی شه‌كره‌یان هه‌یه. 8-پێویسته وه‌رزشكاران رێژه‌یه‌كی زۆر له ئاو بخۆنه‌وه بۆ رێكخستنی ترپه‌ی دڵیان و هه‌ناسه بڕكێیان. 9-خوێن به باشی ناگاته له‌ش و كه‌م خوێنی و كه‌م كاری گورچیله. 10-زۆر خواردنه‌وه‌ی ئاو هۆكارێكه بۆ ئه‌وه‌ی كه كۆئه‌ندامی سووڕی خوێن چالاك بكات و خوێن به باشی بگوازرێته‌وه بۆ خانه‌كانی له‌ش. راگه‌یاندنی كۆلێجی ته‌كنیكی ته‌ندروستی
|