رۆژى دوو شەممە (2016/11/14) لەزانکۆى پۆلیتەکنیکى سلێمانى، گفتووگۆى تێزى ماستەرى خوێندکارى خوێندنى باڵا (بێستون ابراهیم حمەرحیم) لەکۆلێجى تەکنیکى تەندرروستى-بەشى تەندروستى کۆمەڵ بەڕێوەچوو. تێزى ماستەرەکەش بەناوونیشانى ((Epidemiological and Clinical Characteristics of Hepatitis C Viral Infections in Sulaimani Governorate/Kurdistan Region of Iraq) f بوو. ئەندامانى لیژنەى گفتووگۆکەش پێکهاتبوون لە (د.محمد عبدالرحمان شێخانى-سەرۆکى لیژنە، د.بشرى محمد على-ئەندام، د.محمد بابکر مینە-ئەندام، د.على حاتم حسین-ئەندام و سەرپەرشتیارى یەکەم، د.محمد عمر محمد-ئەندام و سەرپەرشتیارى دووەم). دواى (٢٢) سەعات گفتووگۆکردن، مساتەرنامەکە بە پلەى زۆرباش وەرگیرا. راگهیاندنی كۆلێجی تهكنیكی تهندروستی |
TCH Events >











