posted Sep 24, 2018, 2:53 AM by Media TCh
پشت به‌ست به فه‌رمانی وه‌زاری ژماره (1104) كه له به‌رواری (2018/8/2) ده‌ركراوه تیایدا هاتووه: 1-كار به ده‌قی یاسا و رێنماییه كارپێكراوه‌كانی تایبه‌ت به پرۆسه‌ی یه‌كسانكردنی بڕوانامه‌كان ده‌كرێت هیچ رێزبهرێك بۆ هیچ كه‌سێك و كه‌یسێك ناكرێت. 2-ئه‌و كه‌سانه‌ی كه فه‌رمانبه‌رن له دام و ده‌زگایه‌كی میری، به بێ مۆڵه‌تی خوێندن چوونه‌ته ده‌ره‌وه‌ی وڵات به هیچ شێوه‌یه‌ك یه‌كسانكردنی بڕوانامه‌یان بۆ ناكرێت. 3-سه‌باره‌ت به‌و كه‌سانه‌ی كه دكتۆرایان وه‌رگرتووه و ماوه‌ی وه‌رگرتن له دكتۆرا له‌گه‌ڵ ماسته‌ره‌كه‌یان كه‌متره له (2) ساڵ، ته‌نیا بۆ ئه‌وانه ده‌كرێت كه ئێستا بڕوانامه‌یان وه‌رگرتووه، له (2018/9/1)ه‌وه بۆ هیچ كهسێكیتر ناكرێت. 4-بۆ ئه‌وانه‌ی كه ماسته‌ریان ته‌واو كردووه و كۆنمره‌ی به‌كالۆریۆسیان له (65%) كه‌متره و (5) ساڵ خزمه‌تیان هه‌یه، یه‌كسانكردنی بڕوانامه‌یان بۆ ده‌كرێت. راگه‌یاندنی كۆلێجی ته‌كنیكی ته‌ندروستی |
|