رۆژانی (18و19/ 3/ 2017) لەشاری هەولێر كۆنفرانسێكی زانستی بەهاوبەشی هەرسێ زانكۆی (صلاح الدین-هەرێمی كوردستان، زانكۆی تەكنەلۆجی مالیزیا UTM ، زانكۆی UNAIRی ئەندۆنیزیا) بەڕێوەچوو. لەو كۆنفرانسەدا هەردوو مامۆستاو ئەكادیمیستی كۆلێجی تەكنیكی تەندروستی (د.عبداللە احمد حەمە، یونس صابر عبداللە) بە دوو توێژینەوەی زانستی لەبواری بایۆلۆجی/پاراسایتۆلۆجی بەشدارییان كرد و توانیان توانا زانستییەكانی خۆیان لەو كۆنفرانسەدا بخەنەڕوو. |
TCH Events >











