دوای دەرچوونی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران ژمارە (٥۳۰٤) لە بەرواری (۲۰۱۸/۱۰/۱٦)، ئەنجومەنی باڵای پزیشکانی کوردستان بڕیاریدا راچێتەی پزیشکی لە نۆرینگەو سەنتەرو نەخۆشخانە تایبەتەکان ببێتە کۆمپیوتەری و لە ماوەی (۳) مانگدا دەبێت هەموو پزیشکێک بیکاتە کۆمپیوتەری. بەناوی راگرایەتی کۆلێجی تەکنیکی تەندروستی سەر بەزانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانییەوە دەستخۆشی ئەو کارە ناوازەیە لەسەندیکای پزیشکانی کوردستان دەکەین، هیوادارین کە سەرجەم پزیشکانی بەڕێز پەیوەست بن بەم بڕیارەوە لەپێناو زیاتر پاراستنی بەرژەوەندی تەندروستی هاوونیشتمانیانمان، دووبارە دەستان خۆش و نمونەتان زۆربێت. |
TCH Events >








