TCH Events‎ > ‎

دەرەنجامە زانستییەكانی چالاكی رۆژی جیهانی شەكرە لە كۆلێجی تەكنیكی تەندروستی

posted Dec 17, 2017, 3:57 AM by Media TCh

دوای ئەوەی رۆژی (2017/11/14) لە رۆژی جیهانی شەكرەدا خوێندكارانی كۆلێجی تەكنیكی تەندروستی بۆ بەرز راگرتنی ئەو رۆژە لە چالاكییەكی مەیدانیدا هەستان بە پشكنینی رێژەی گلوكۆزی خوێن بۆ كۆمەڵێك بەشداربوو، دوای دەستكەوتنی داتاكان و شیكاریەكی زانستیانەی ورد بۆ داتاكان ئەم دەرەنجامانەی خوارەوەمان دەستكەوت:

ئەم چالاكییە بە بەشداریی (170) كەس به‌ڕێوه‌چوو لە مامۆستا و خوێندكارو فەرمانبەرانی كۆلێج و لەكۆی ئەو بەشداربووانەی پشكنینیان بۆ ئەنجامدراوە (61%) نێر و (39%) مێ‌ بووە، كە تەمەنیان لەنیوان (18-50) ساڵیدا بوو زیاد لە رێژەی (50%) خەڵكی شاری سلێمانی بوون، پاش ئەنجامدانی پشكنین بۆیان ئەنجامەكان بەمشێوەیە بوون:
رێژەی (76%) بەشداربووان ئەوانەی تەمەنیان لەنێوان (18-35) ساڵ بوو بڕی شەكرەیان تاڕادەیەك ئاسایی بوو (mg/dl 165-80) بوو واتە ئاستی شەركی گلوكۆزی خوێنیان ئاسایی بوو، تەنها یەك حاڵەت نه‌بێت كە كچێكی تەمەن (22) ساڵ بوو رێژەی شەكری خوێنی زیاتر بوو لە (200 mg/dl) ئەمەش بەهۆی بوونی نەخۆشی غودە واتە (Hyperthyroidism)، لەگەڵ ئەوەی كە چارەسەری بەردەوامی دەرزی ئەنسۆلینی وەردەگرت.
رێژەی (24%)ی بەشداربووان ئەوانەی تەمەنیان لەنێوان (35-50) ساڵی بوو بڕی شەكرەیان ئاسایی نەبوو واتە رێژەی شەكرەی خوێنیان لەنێوان (200-300 mg/dl) بوو.
لە (5.3%) بەشداربووان لەهەردوو رەگەز نەخۆشی شەكرەیان هەیە و رێژەی شەكرەیان لە سەروو ( 200 mg/dl)ەوە بوو كە تەمەنیان لەنێوان (35-50) ساڵیدایە.
رێژەی (7.1%) بەشداربووانیش لەهەردوو رەگەز ئەگەری تووش بوونیان بە نەخۆشییەكە هەیە و پێویستیان بە چاودێری هەیە چونكە رێژەی شەكرەكەیان لەنێوان (150-200 mg/dl).
رێژەی (87.6%) بەشداربووان رێژەی شەكرەكەیان لەنێوان (80-150 mg/dl) بوو كە رێژەیەكی دڵخۆشكەرەو ئەوە پیشان دەدات كە خوێندكاران و مامۆستایان و فەرمانبەران لە ئاستێكی بەرزی هۆشیاری تەندروستیدان لەبەرامبەر هەڕەشەی نەخۆشییە درێژخایەنەكاندا.
لە ئەنجامدا بۆمان دەردەكەوێت كە نەخۆشی شەكرە نەخۆشییەكی درێژخایەنی مەترسیدارە و پێویستی بە رۆشنبیری و خوێندنەوەی بەردەوام هەیە بۆ كەمكردنەوەی مەترسییەكانی ئەم نەخۆشییە و هاوكاری بەردەوامی لایەنە پەروەردەیی و ئەكادیمییەكان و خەڵكانی ناو كۆمەڵگا لە چینە جیاوازەكان و لایەنە تەندروستییەكان هەیە.
شایەنی باسە لایەنی شیكاری داتاكان و تەواوی لێكدانەوە زانستییەكانی ئەم بابەتە لەلایەن بەڕێز (د.مەریوان عبداللە) سەرۆكی بەشی شیكاری نەخۆشییەكان لە كۆلێجمان سەرپەرشتی كراوە.









Comments