غازاتی ریخۆڵه‌كان بریتییه له دروست بوونی گازیكی كیمیایی له‌ناو ریخۆڵه‌كاندا، ئه‌مه‌ش له ئه‌نجامی هه‌رس كردنی خۆراكه‌وه دروست ده‌بێت و له‌رێگه‌ی ده‌رچه‌ی كۆمی مرۆڤه‌وه ده‌كرێته ده‌ره‌وه. ئه‌مه‌ش به دوو شێواز دروست ده‌بێت یان گازه‌كانی ئۆكسجین و نایترۆجینه له‌ئه‌نجامی قووتدانی پاروو یان خواردنه‌وه یانیش گازه‌كانی هایدرۆجین و میسان و دووه‌م ئۆكسیدی كاربۆنن كه ئه‌مه له ئه‌نجامی هه‌رس كردنی خۆراكه‌كانه‌وه زۆرینه‌ش به‌هۆی میكرۆبه‌كانه‌وه دروست ده‌بێت. *هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی دروست بوونی غازاتیش ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ن: 1-قووتدانی هه‌وا به شێوه‌یه‌كی سروشتی رۆژانه له‌كاتی هه‌ر خواردن و خواردنه‌وه‌یه‌كدا، ئه‌مه‌ش به شێوه‌یه‌كی رێژه‌یی له كه‌سێكه‌وه بۆ كه‌سێكی تر ده‌گۆڕێت. 2-هه‌ندێك جۆری خۆراك وه‌كو پاقله‌مه‌نییه‌كان و سێو‌و نیسك و برۆكلی و كه‌له‌رم و چه‌ندین خۆراكی تر وه‌كو ئه‌و جۆره خۆراكانه‌ی كه شه‌كری فره‌كتۆز و سۆربیتۆڵیان تێدایه، به پێی جۆری كه‌سه‌كانیش گۆڕانكاری به‌سه‌ر چۆنێتی دروست بوونی غازاتهكهدا دێت. 3-هه‌ندێك نه‌خۆشی تایبه‌تمه‌ندی كۆئه‌ندامی هه‌رس وه‌ك هه‌وكردنی ریخۆڵه‌كان و هه‌ستیار بوونی بهلاكتۆز، هه‌روه‌ها هه‌ستیار بوون به خواردنی گه‌نم و دانه‌وێڵه‌كان، برینی كۆڵۆن، شه‌كره، برینی گه‌ده‌یی، هه‌ندێك هه‌وكردنی په‌نكریاس و چه‌ندین نه‌خۆشی تر. *چۆن چاره‌سه‌ر ده‌كرێت؟ 1-پێویسته به شێوه‌یه‌كی رێك و پێك ئه‌و خۆراكانه بخورێت كه رێژه‌یه‌كی زۆر له كاربۆهیدراتیان تیدایه وه‌ك په‌تاته و برنج و مۆز و پاقله‌مه‌نییه‌كان. 2-پێویسته خواردنی ته‌ندروست بخورێت و زیاد له پێویست خواردن نه‌خورێت (زیاده‌خۆری) نه‌كریت، پێویستیشه (كه‌م خۆری دایم خۆر بێت). 3-دووربكه‌وێته‌وه له جوینی بنێشت به تایبه‌ت ئه‌و بنێشتانه‌ی كه ماده‌ی سۆربیتۆڵیان تێدایه، ئه‌مه‌ش جگه له‌وه‌ی كه له‌كاتی جوینهكهدا بڕێك له‌هه‌وا ده‌چێته ناو گه‌ده و له‌وێشه‌وه بۆ ریخۆڵه‌كان. 4-پێویسته وه‌رزش كردن له‌به‌ر چاو بگیرێت، چونكه یارمه‌تی هه‌رس كردنی خۆراك ده‌دات به ئاسانی. 5-ئه‌گه‌ر هاتوو به پارێز كردن چاره‌سه‌ر نه‌بوو، ئه‌وا پێویسته ده‌رمانی تایبه‌تمه‌ند به‌كاربهێنرێت كه ده‌بێته هۆی هه‌ڵمژینی هه‌وای ناو ریخۆڵه‌كان و كه‌م كردنه‌وه‌ی غازاته‌كه. راگه‌یاندنی كۆلێجی ته‌كنیكی ته‌ندروستی
|