وه‌ك ده‌زانین له ئێستادا خوێندكاران به‌شێوه‌یه‌كی گشتی سه‌رقاڵی خۆ ئاماده‌كردنن بۆ تاقیكردنه‌وه‌كانی كۆتایی ساڵ، بۆیه به پێویستمان زانی ئه‌م چه‌ند رێنماییه زاستییه بخه‌ینه‌ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی سوودی لێ وه‌رگرن و نمره‌ی پێویست له‌سه‌رجه‌م تاقیكردنه‌وه‌كان به‌ده‌ست بهێنن، رێنماییه‌كانیش ئه‌مانه‌ن: 1-پێویسته خوێندكار شوێنی تایبه‌تی خوێندنه‌كه‌ی له‌كاتی وانه خوێندندا دیاریی بكات و كه‌شێكی ئارام رێك بخا له‌كاتی خوێندنه‌كه‌یدا. 2-وا باشتره خوێندكار له‌كاتی خوێندنی هه‌ر وانه‌یه‌كدا به‌شێوه‌ی (فلۆچات) و دایگرام و وێنه وانهكهكانی بخوێنێت. 3-پێویسته له‌كاتی ته‌واو كردنی هه‌ر وانه‌یه‌ك به شێوه‌یه‌كی پراكتیزی و به ته‌ركیزه‌وه پێدا بچێته‌وه و هه‌وڵ بدات سوود له پرسیاره‌كانی ساڵانی پێشوو وه‌ربگرن. 4-پێویسته خوێندكار پاش ته‌واوكردنی هه‌ر وانه‌یه‌ك به شێوه‌ی پرسیار و وه‌ڵام له‌گه‌ڵ هاوڕێ نزیكه‌كانی بیروڕا ئاڵوگۆڕ ده‌كه‌ن. 5-وا باشتره له‌كاتی وانه خوێندندا به شێوه‌ی گرووپ بخوێنن و پرسیار و وه‌ڵامی زانستی ئاڕاسته‌ی یه‌كتربكه‌ن. 6-پێویسته له‌كاتی خوێندندا خوێندكار ماوه ماوه پشوو وه‌ربگرێت نه‌ك به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام چاوی له‌سه‌ر كتێبه‌كه‌ی بێت. 7-پێویسته خوێندكار له‌كاتی خوێندندا شێوازی خواردن و خواردنه‌وه‌كه‌ی رێكبخات، له‌وانه ئه‌و خواردنانه‌ی كه وزه به‌خشن به مێشك و له‌گه‌ڵ خواردنه‌وه‌ی شله‌مه‌نی پێویست له‌كاتی خوێندندا. 8-پێویسته خوێندكار به ته‌واوی بهگابێت له‌رۆژ و كاتی تاقیكردنه‌وه‌ی، به‌رده‌وام له په‌یوه‌ندیدا بێت له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌شه زانستییه‌ی كه تێیدا خوێندكاره. راگه‌یاندنی كۆلێجی ته‌كنیكی ته‌ندروستی
|