posted Apr 1, 2018, 2:42 AM by Media TCh
برینی گه‌ده‌یی (Peptic ulcer) بریتییه له برینداربوونی رووپۆشی ناوه‌وه‌ی گه‌ده كه له ئه‌نجامی چه‌ند هۆكارێكه‌وه دروست ده‌بێت كه ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ن: 1-به‌كتریای (Helicobacter) كه به یه‌كێك له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی دروست بوونی برینی گه‌ده‌یی داده‌نرێت، ئه‌م به‌كتریایه له ساڵی هه‌شتاكانه‌وه دۆزراوه‌ته‌وه‌و ئه‌م ناوه‌شی له‌به‌ر ئه‌وه لێنراوه چونكه به‌كتریاكه شێوه‌یه‌كی حه‌له‌زۆنی هه‌یه و ناوچه‌ی پایلۆریكی گه‌ده بریندار ده‌كات. 2-به‌كارهێنانی هه‌ندێك ده‌رمانی وه‌كو (Aspirin,Ibuprofen,Naproxen) به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام. 3-جگه‌ره كێشان و زۆر خواردنه‌وه‌ی مادده كحولییه‌كان. 4-زۆر خواردنه‌وه‌ی ئه‌و خواردنه‌وانه‌ی كه رێژه‌ی كافاینیان تێدا زۆره وهگك (چا، قاوه). 5-به پێی هه‌ندێك توێژینه‌وه‌ی زانستی ده‌ركه‌وتووه كه خه‌مۆكی و زۆر بیركردنه‌وه له‌وانه‌یه به رێژه‌ی جیاواز جیاواز هۆكار بن بۆ دروستبوونی ترشه‌ڵۆك یا برینی گه‌ده. *نیشانه‌كانی نه‌خۆشییه‌كه: 1-سوتانه‌وه‌ی به‌شی سه‌ره‌وه‌ی ناو سك له‌گه‌ڵ ئازارێك كه ناو به ناو دروست ده‌بێت، هه‌ندێك جاریش ئه‌م ئازاره به‌ره‌و لای پشت ده‌چێت. 2-نه‌مانی ئاره‌زووی خواردن و كه‌مبوونه‌وه‌ی كێش. 3-دڵ تێكهه‌ڵاتن به‌تایبه‌ت دوای نان خواردن. 4-رشانه‌وه، هه‌ندێك جار له‌وانه‌یه رشانه‌وه‌كه خوێنی له‌گه‌ڵدا بێت، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه ره‌نگی پاشه‌ڕۆی نه‌خۆشه‌كه‌ش قاوه‌یی باو ده‌بێت ئه‌گه‌ر هاتوو برینی گهدهییهكهی زۆر بێت. شایه‌نی باسه ئه‌م نیشانانه له كه‌سێكه‌وه بۆ كه‌سێكی تر كه‌م تا زۆر گۆڕانكاریان به‌سه‌ردا دێت. *چاره‌سه‌ری نه‌خۆشییه‌كه: ئه‌گه‌ر هاتوو ده‌ركه‌وت كه نه‌خۆشه‌كه برینی گه‌ده‌ی هه‌یه به‌هۆی به‌كتریاكه‌وه، پێویسته ده‌رمانی دژه به‌كتریاكه به‌كاربهێنێت بۆ له‌ناو بردنی بهكتریاكهو له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌رمانی كه‌مكه‌ره‌وه‌ی ترشه‌ڵۆكی گه‌ده به‌كار بهێنێت، چونكه ترشێتی ناو گه‌ده له ئاستێكی زۆر به‌رزدایه و هۆكارێكه بۆ خراپتر كردنی برینه‌كه. *رێنمایی بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی برینی گهدهییان هه‌یه: 1-پێویسته دووركه‌ونه‌وه له جگه‌ره كێشان. 2-به‌كارنه‌هێنانی ئه‌و ده‌رمانانه‌ی كه ئاماژه‌مان پێدان. 3-نه‌خواردنه‌وه‌ی مادده كحولیه‌كان. 4-كه‌م خواردنه‌وه‌ی چا به‌تایبه‌ت چای زۆر خه‌ست. 5-نه‌خواردنی ئه‌و خواردنانه‌ی كه تررشهڵۆكی گه‌ده زیاد ده‌كه‌ن. راگه‌یاندنی كۆلێجی ته‌كنیكی ته‌ندروستی
|
|