ئه‌نسۆلین (insulin glargine) هۆرمۆنێكی تایبه‌تمه‌ندی كه‌م كه‌ره‌وه‌ی رێژه‌ی شه‌كری خوێنه كه له‌لایه‌ن كۆمپانیا تایبه‌تمه‌نده‌كانی جیهانه‌وه دروستكراوه بۆ چاره‌سه‌ر كردنی هه‌ردوو جۆری شه‌كری یه‌ك (insulin-dependent) و شه‌كری جۆری دوو (non insulin-dependent) ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه ئه‌م چاره‌سه‌ره رۆڵێكی گرنگی هه‌یه له دابه‌زاندنی رێژه‌ی گلوكۆزی خوێن له مرۆڤدا، به‌ڵام ئه‌م كاریگه‌رییه لاوهكییانهی خواره‌وه‌شی هه‌یه كه پێویسته به وریاییه‌وه به‌كاربهێنرێت: 1-كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی شه‌كری خوێن بۆ خوار ئاستی سروشتی خۆی، كه ئه‌مه‌ش پێی ده‌وترێت (hypoglycemia)و له‌هه‌ر كاریگه‌رییه لاوه‌كییه‌كانی ئه‌م جۆره ده‌رمانه (هۆرمۆنه)یه، كه ئه‌گه‌ر بێت‌و له ژێر چاودێری پزیشكی پسپۆر‌دا یان كه‌سانی شاره‌زای بواری ته‌ندروستیدا به‌كارنه‌هێنرێت، له‌وانه‌یه كاره‌ساتی گیان له‌ده‌ستدانی لێ بكه‌وێته‌وه، بۆیه پێویسته له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئه‌م ده‌رمانه به‌كارده‌هێنن پابه‌ند بن به سه‌رجه‌م ئه‌و رێنماییه ته‌ندروستییانه‌ی كه له‌لایه‌ن پزیشكه پسپۆرهكانیانهوه پێان ده‌وترێت و به‌وردی ئاگاداری ئه‌و یه‌كه پێوانه‌ییانه بن كه بۆیان دیاری كراوه. |
TCH Events >









