posted Nov 4, 2018, 1:58 AM by Media TCh
ئیفلیجی منداڵان نه‌خۆشییه‌كی ڤایرۆسی ترسناكه و به زۆری له‌ناو منداڵانی تازهپێشگهیشتوو به تایبه‌تی منداڵی خوار (5) ساڵ رووده‌دات، به هۆی ڤایرۆسێكی تایبه‌تمه‌نده‌وه دروست ده‌بێت كه پێی ده‌وترێت ڤایرۆسی (Polio Virus). ئه‌م ڤایرۆسه‌ش له رێگه‌ی خواردن و خواردنه‌وه‌ی پیس بوو به ڤایرۆسه‌كه دروست ده‌بێت و له‌ناو ریخۆڵه‌كاندا زۆر ده‌بێت و چالاك ده‌بێت، له‌وێشه‌وه ده‌چێته كۆئه‌ندامی ده‌مار و ئه‌م ئیفلیجییه دروست ده‌كات. له نیشانه سه‌ره‌تاییه‌كانیشی ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ن: 1-به‌رز بوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی له‌ش. 2-سه‌ر ئێشه. 3-رشانه‌وه. 4-له‌ش داهێزران. 5-شان و مل ره‌ق بوون. 6-دروستبوونی ئازار له قاچه‌كاندا. 7-هه‌ناسه ته‌نگ بوون به‌هۆی ناچالاك كردنی ماسولكه‌كانی سنگ. له هه‌ندێك حاڵه‌تیشدا نیشانه سه‌ره‌كیه‌كه‌ی نه‌خۆشییه‌كه ده‌رده‌كه‌ویت كه ئه‌ویش ئیفلیج بوونه (Paralysis). شایه‌نی باسه هیچ جۆره چاره‌سه‌ر كردنێكی ده‌رمانی دژ به ڤایرۆسه‌كه له ئێستادا باوه‌ڕی پێنه‌هێنراوه، به‌ڵام ده‌توانرێت ده‌رمانی نه‌هێشتنی نیشانه‌كانی نه‌خۆشییه‌كه به‌كاربهێنرێت وه‌ك ده‌رمانه‌كانی (دژه تا و دژه ئازار...هتد)، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدا بۆ كه‌سێك كه هه‌ڵگری نه‌خۆشییه‌كه یا ڤایرۆسه‌كه بێت. به‌ڵام بۆ رێگری كردن له بڵاو بوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه له‌ناو خه‌ڵكدا پێویسته كوتانی تایبه‌تمه‌ندی دژی ڤایرۆسه‌كه كه به (Polio Vaccine) ناسراوه بدرێت به منداڵی له‌دایك بوو، ئه‌مه‌ش به پێی ئه‌و سیستمه‌ی كه له‌لایه‌ن رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی و ناوه‌نده ته‌ندروستییه‌كانه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت، به پێچه‌وانه‌وه منداڵان له‌وانه‌یه تووشی ئه‌م حاڵه‌ته ببن ئه‌گه‌ر بێت‌و دایكان و باوكان به شێوه‌یه‌كی زانستیانه رێگری له بڵاوبوونه‌وه‌ی میكرۆبه‌كه نه‌كه‌ن. راگه‌یاندنی كۆلێجی ته‌كنیكی ته‌ندروستی
|
|