TCH Events
دەستان خۆش سەندیکای پزیشکان
دوای دەرچوونی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران ژمارە (٥۳۰٤) لە بەرواری (۲۰۱۸/۱۰/۱٦)، ئەنجومەنی باڵای پزیشکانی کوردستان بڕیاریدا راچێتەی پزیشکی لە نۆرینگەو سەنتەرو نەخۆشخانە تایبەتەکان ببێتە کۆمپیوتەری و لە ماوەی (۳) مانگدا دەبێت هەموو پزیشکێک بیکاتە کۆمپیوتەری. بەناوی راگرایەتی کۆلێجی تەکنیکی تەندروستی سەر بەزانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانییەوە دەستخۆشی ئەو کارە ناوازەیە لەسەندیکای پزیشکانی کوردستان دەکەین، هیوادارین کە سەرجەم پزیشکانی بەڕێز پەیوەست بن بەم بڕیارەوە لەپێناو زیاتر پاراستنی بەرژەوەندی تەندروستی هاوونیشتمانیانمان، دووبارە دەستان خۆش و نمونەتان زۆربێت. |
كۆلێجمان و سه‌ندیكا پێكه‌وه له‌خزمه‌تی ره‌وشی ته‌ندروستیدان
رۆژی (2019/5/9) به ئاماده‌بوونی به‌ڕێزانی ئه‌نجومه‌نی كۆلێج و به‌ڕێز (هاوژین عوسمان) سه‌رۆكی لقی سلێمانی سه‌ندیكای كارمه‌ندانی ته‌ندروستی و به‌ڕێز ( سه‌روه‌ر عزیز) لێپرسراوی هۆبەی پەرستاری تەندروستی سلێمانی، بڕوانامه‌ی به‌شداربوونی خولی هاوبه‌شی نێوان سهندیكاو كۆلێجمان به‌خشرا. ئه‌مه‌ش وه‌ك بهكێكی تر له كاره هاوبه‌شه‌كانی نێوان سه‌ندیكا و كۆلێجمانه بۆ هه‌ماهه‌نگی به‌رده‌وام و زیاتر خزمه‌تكردنی ره‌وشی ته‌ندروستی له هه‌رێمه‌كه‌ماندا. |
وەفدی زانستی کۆلێجمان سەردانێکی سەرکەوتوویان ئەنجامدا
رۆژانی رابردوو وەفدێکی کۆلێجی تەکنیکی تەندروستی سەر بە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی سەردانی زانکۆی تارانی پزیشکییان کرد بە مەبەستی ئامادەکاری بۆ خوێندنی دبلۆمی باڵای یەک ساڵەی پیشەیی لە بوارەکانی (شیکاری نەخۆشییەکان، تەندروستی کۆمەڵ، پەرستاری). |
زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی هه‌میشه به‌ره‌و لوتكه هه‌نگاو ده‌نێت
رۆژی دوو شه‌ممه (2019/5/6) وه‌فدی ره‌سمی كۆلێجی ته‌كنیكی ته‌ندروستی سه‌ر به زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی كه پێكهاتبوو له به‌ڕیزان (پ.ی.د.فازل ئه‌حمه‌د محی ا‌لدین) و (د.مه‌ریوان عبدالله حه‌مه‌صاڵح) و (د.سالار ابراهیم علی) به مه‌به‌ستی پته‌وكردنی په‌یوه‌ندی زانستی له‌گه‌ڵ كۆلێژه په‌یوه‌ندیداره‌كانی زانكۆی تارانی پزیشكی سه‌ردانی ئه‌و زانكۆیه‌یان كردووه. مه‌به‌ست له سه‌ردانه‌كه‌ش بۆ ئاماده‌كردنی خوێندنی دبلۆمی باڵای پیشه‌یی یه‌ك ساڵه‌یه له‌گه‌ڵ زانكۆی ناوبراودا له بواره‌كانی (په‌رستاری، شیكاری نه‌خۆشییه‌كان، ته‌ندروستی كۆمه‌ڵ) كه وا بڕیاره له‌داهاتوویه‌كی نزیكدا له زانكۆمان بكرێته‌وه به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ زانكۆی تارانی پزیشكیدا. |
كۆلێجمان و سەندیكا بەردەوام هەماهەنگن
رۆژی یەك شەممە (2019/5/5) كۆلێجی تەكنیكی تەندروستی سەر بەزانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بە هاوكاری لقی سلێمانی سەندیكای كارمەندانی تەندروستی, خولێكی تایبەتی بۆ چۆنێتی دەرزی لێدان و راكێشانی خوێن و دانانی كانیۆلاو چەندین بواری تری تایبەت بە خوێنبەر و خوێنهێنەرەكانی لەشی مرۆڤ بۆ خوێندكارانی كۆلێجی تەكنیكی تەندروستی كردەوە. ئامانج لە ئەنجامدانی ئەم خولەش پتەو كردنی پەیوەندی زانستی و ئەكادیمی كۆلێجمان و سەنكا پیشەیی و تەندروستییەكان و خزمەتكردنی زیاتری خوێندكارانمان و كۆمەڵگای كوردەوارییە. |
خوێندکاران دڵسۆزی سەرۆکی زانکۆکەیان بەرز دەنرخێنن
رۆژی یەک شەممە (۲۰۱۹/٥/٥) لە مەراسیمێکدا بە ئامادەبوونی نوێنەرانی گشتی خوێندکارانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، سوپاس و پێزانینی خۆیان ئاڕاستەی بەڕێز (د.ئالان فریدون علی امین) سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی کرد لەبەرامبەر هەوڵ و ماندووبوونی بەردەوامی بەڕێزیان کە هەمیشە ئەنجامی داوە بۆ خزمەتکردنی خوێندکاران و رەوشی زانست و زانیاری لەهەرمەکەماندا. راگەیاندنی کۆلێجی تەکنیکی تەندروستی |






























































